داعش وێنه‌ی شه‌هید كردنی هاوڵاتییه‌كی كوردی بڵاوكرده‌وه
دلێر و پێش و دوای شەەیدکردنی
وێستگه نیوز ـ
رێكخراوی داعش دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی رابردوو هاوڵاتیه‌كی كوردیان له‌گوندێكی سنوری خانه‌قین شه‌هیدكرد، وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی شه‌هید كردنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه.
گروپی داعش له رێگه‌ی سایت و ئه‌ژماره‌كانیان له ئینته‌رنێت، وێنه‌ی ساته‌وه‌ختی شه‌هید دلێر نه‌جم، دانیشتووی گوندی حه‌بیب عه‌بدوڵایان بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه دواتر سوتاندویانه.
هه‌ر له‌و كرده‌وه‌یه‌دا، باوكی دلێر كه به‌هانای كوڕه‌كه‌یه‌وه چووبوو، شه‌هید كرا.
ماوه‌یه‌كه داعش له ناوچه جێناكۆكان ده‌ستی به چالاكی و كرده‌وه‌ی تووند‌و تیژی كردووه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌ی رابردووش‌دا له چیای قه‌ره‌چووغ، كارمه‌ندێكی ئاسایشی یه‌كێتییان فڕاند و دواتر شه‌هیدیان كرد.
هــ. ر
PM:08:24:17/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 10892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت