شاسوار عه‌بدولواحید چووە بەردەم دادگا
شاسوار عەبدولواحید
وێستگه نیوز ـ
شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی رایگه‌یاند، له‌سه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ری تۆماركراوه خۆی به‌پێی خۆی ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
شاسوار عه‌بدولواحید، له نووسینێكدا رایگه‌یاند: "ئێستا خۆم دەڕۆم بۆ بەردەم دادگا، وەک چۆن پێشتر چوینەتە بەردەم دادگا و سڵمان نەکردوه‌تەوە".
راشیگه‌یاند: "ئەمەی ئێمە و هاوڕێکانمان دەیچێژین، باجی هەڵوێستەکانمانە، نەک باجی هەڵە!! زۆرێک هەن هەڵەی گەورە و تاوانی گەورەیان ئەنجام داوە، بەڵام ئازادانە دەسورێنەوە لەم وڵاتەدا".
ئه‌وه‌شی وتووه: "بۆ ئێمەش ئاسان بوو تووشی ئەمانە نەبوینایە، ئاسان بوو بێ هەڵوێست بوینایە، ئاسان بوو پشتمان بکردایەتە خەڵکی خۆمان و سەرمان کز کردایە، بەڵام ئەمەیان رێگا راستەکەیە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "گۆڕانکاری گەورە قوربانیدانی دەوێت، پشودرێژی و خاوەن ئیرادەیی دەوێت، ئەوە دەیباتەوە کە باوەڕی بە خۆی و قەزیەکەی خۆی هەیە".
ده‌شڵێت: "هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لە جاران بەهێزتر دەبین و کۆڵ نادەین، ئەوەی ئێمە بیری لێ دەکەینەوە چەند ساڵێکی ترە، نەک ئەم وێستگە کاتییە بچوکانەی ئێستا، چونکە ئەمانە تێدەپەڕێت، ئەوەی دەمێنیتەوە بۆ مێژوو و بۆ داهاتوو، راستی و خاوەن هەڵوێستییە".
له لایه‌كی دیكه‌وه كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی بڵاویكرده‌وه، لە ئێستادا شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانیە و لەلایەن دادوەرەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و پارێزەرەکەشی لەگەڵدایە.
له یاداشتێكدا كه رۆژی 14ی ئایاری 2019 ده‌رچووه، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتی سلێمانی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركردووه.
به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه به گوێره‌ی ماده‌ی دوو له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ده‌ركراوه.
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند جارێك هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌سه‌ر باره‌گای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له شاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خشی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستگیركران.
PM:12:12:16/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 2644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت