ئه‌نجومه‌نی پیران داوای روونكردنه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ له‌ تره‌مپ ده‌كات

‌دۆناڵد ترەمپ

وێستگه‌ نیوز ـ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا هەنگاوە تاك لایەنەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای بەرامبەر بە ئێران رەتكردەوە و داوای لێده‌كه‌ن روونكردنەوەی بەپەلە بدات سەبارەت بە بڕیاری چۆڵكردنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عیراق، كە ئایا ئەو رێكارە ئامادەكارییە بۆ جەنگ یاخود بەهۆی بوونی مەترسیی راستەقینەیە لەسەر باڵیۆزخانەكە.


هه‌روه‌ك ئەندامانی ئەنجومەنه‌كه‌ ئاماژەیان بەوەشكردووە: تا ئێستا هیچ مۆڵەتێكیان نەداوە بە ترەمپ بۆ ئەنجامدانی هێرش و كردەوەی سەربازی لە دژی ئێران و ئیدارەی سەرۆكی ئەمریكاش هیچ بەڵگەیەكی لەسەر بوونی مەترسی راستەقینە بۆ سەر ئەمریكا پێشكەش نەكردووە.

هاوكات لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا رایانگەیاندووە: دەبێت دۆناڵد ترەمپ بە زووترین كات بەڵگەكانی لەسەر بوونی هەڕەشە و مەترسییەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و پلانەكانی هێرشكردنە سەر ئێران پێشكەشی لیژنەكەیان بكات.

هــ. ر


AM:11:16:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 3160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو