چوار ملیار دینار بۆ كێشه‌ی كه‌مئاوی سلێمانی ته‌رخانكرا

‌دیمەنێک لە شاری سلێمانی

وێستگه‌ نیوز ـ
بەمەبەستی رووبەرووبوونەوەی کێشەی کەم ئاوی لە وەرزی هاویندا، پارێزگاری سلێمانی چوار ملیار دیناری بۆ پرۆژەی ئاوی سلێمانی تەرخانکرد.


هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند: ئەوان لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو بابەتەدان و بڕی چوار ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەی ئاوی سلێمانی تەرخانکراوە.

باسی لەوەشکرد، بە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە کێشەی کەم ئاوی لە وەرزی هاویندا لە شاری سلێمانی نامێنێت.

روونیشیكرده‌وه‌: ماوەی مانگێکە لە ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی و بەسوپاسەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران و بەتایبەت قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و وەزیری دارایی، چوار ملیار دیناریان بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرد.

وتیشی: "بە خەرجکردنی ئەو پارەیە، مەترسی لەسەر ئاوی سلێمانی بەرادەیەکی زۆر کەمدەبێتەوە".

لە رێگەی هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی دووکان و سەرچنار ئاو بۆ شاری سلێمانی دابین دەکرێت، بەجۆرێک رۆژانە سلێمانی پێویستی بە 350 هەزار مەتر سێجا ئاوە، تا رۆژانە ئاو بەگشت ماڵەکانی شار بدرێت.

هــ. ر


AM:10:03:16/05/2019


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو