کەسێکی نزیکی ئەمیری کۆمەڵ دەستی لەکارکێشایەوە
حه‌یده‌ر مزه‌فه‌ر
وێستگه نیوز ـ
به‌رپرسی راگه‌یاندنكاری ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌و حزبه راگه‌یاند و پشتویانی خۆی بۆ ئه‌ندامانی ده‌ستله‌كاركێشاوه ده‌ربڕی.
حه‌یده‌ر مزه‌فه‌ر، به‌رپرسی راگه‌یاندنكاری عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "وه‌ك ئه‌ندام و لایه‌نگرێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2019، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی و یاساییم به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نه‌ماوه".
ئه‌وه‌ش وتووه: "پاڵپشتی خۆم بۆ ئه‌ندامانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌رده‌بڕم له پێناو پڕۆژه‌یه‌كی ئیسلامی سه‌ربه‌خۆ".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشەممە
عەباس محەممەد، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیی لە کۆمەڵی ئیسلامی راگەیاند و باسی لەوەکرد لەمەودوا وەک فراکسیۆنێکی سەربەخۆ بەردەوام دەبێت لە ئەنجومەنەکە.
عەباس محەمەد لە چوار خاڵدا باسی لە هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەکەیی کرد لە کۆمەڵی ئیسلامی و رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی حزب و هەڵبژاردنی کۆمەڵێک کەسی نوێ و خاوەن بڕوانامە ، هەر زوو لەلایەن بەرپرسانی باڵای کۆمەڵەوە دژایەتی ئەو کەسانە کراوە و ناچار بە دەست لەکارێشانەوە کراون، چونکە ئەو کەسانە بیرکردنەوەیان بۆ کاری حزبایەتیکردن جیاوازتر بوە و ئارەزویان کردوە کۆمەڵ بە جەماوەری کەن و جێگای هەموو کەسی تیادا ببێتەوە نەک تەنها ئیسلامییەکان".
له ماوه‌ی رابردووش‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌تایبه‌تی له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان له‌و حزبه راگه‌یاند.
PM:08:57:15/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 12176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت