میدیای كۆمه‌ڵ: به‌م نزیكانه‌ پارتی سه‌ردانمان ده‌كات


وێستگە نیوز ـ
میدیای‌ فەرمی کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ بڵاویکردەوە، بڕیارە شاندی‌ دانوستانکاری‌ پارتی‌ بەم زووانە سەردانی‌ کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ بکات.


بە گوێرەی‌ هەواڵی‌ میدیای‌ ئەو حزبە، سەردانەکە بە مەبەستی‌ تاوتوێکردنی‌ پرسی بەشداریکردنی‌ کۆمەڵی ئیسلامییە لە کابینەی‌ نوێی حکومەتدا، بەڵام وادەی‌ دیاریکراوی‌ سەردانەکەی‌ بڵاونەکردووەتەوە.

لای‌ خۆشیەوە، رێبوار حەمەد، وتەبیژی‌ کۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرایكرد: ئامادەیی خۆیان نیشانداوە گفتوگۆ لەگەڵ شاندی‌ پارتی‌ بکەن لەبارەی‌ پرسی پێکهێنانی‌ حکومەتی‌ هەرێم، بەڵام تا ئێستا بڕیاری‌ یەکلاکەرەوەیان لەسەر پرسی بەشداریکردنیان لە حکومەت یان ئۆپۆزسیۆنبوونیان نەداوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا کۆمەڵی‌ ئیسلامی‌ بڕیاری‌ بەشداریکردنی‌ لە کابینەی‌ نوێی حکومەت نەداوە.

هــ. ر


PM:09:10:22/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو