سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كوده‌تای دووه‌مه به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند كه دانیشتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان كه بڕیاربوو 14ی ئه‌م مانگه ساز بكرێت، دواخراوه و ئه‌گه‌ر گفتوگاكان ئه‌نجامی نه‌بوو، به‌شداریی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان ناكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، مه‌روان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند:"دانیشتنه‌كان دواخراون و چاوه‌ڕوانین له گفتوگۆكاندا بگه‌ینه ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵیان، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێك هه‌بوو ئه‌وا هه‌موان پێكه‌وه ده‌چینه‌وه په‌رله‌مان و به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئێستاوه په‌رله‌مان كارا ده‌كه‌ینه‌وه."
جه‌ختیشیكرده‌وه كه "ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان ئه‌نجامیشی نه‌بوو هه‌ر دانیشتنی یه‌كه‌م ناچین تا ئه‌وان كوده‌تای دووه‌م ته‌واو ده‌كه‌ن و شیرینییه‌كه‌ی ده‌خۆنه‌وه، دواتر دانیشتنی دووه‌م ده‌چنه‌وه په‌رله‌مان و به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كان ده‌كه‌ین."
مەڕوان گەڵاڵی وتیشی كه کۆمەڵی ئیسلامی خوازیاره پەرلەمانی کوردستان بە هەمان ستافی سەرۆکایەتییەوە کارابکرێتەوە ئەو سیناریۆنەی کە هەیە بۆ گۆڕینی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەنجام نەدرێت، چونكه به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌وه چونکە ئەوە کودەتایەکی دیکەی ناشەرعییە بەسەر یەکەمین دەزگای شەرعی هەریمی کوردستاندا.
وتیشی: لە دانیشتەکانی داهاتوی پەرلەماندا کۆمەڵی ئیسلامی بەشدار دەبێت و کاری خۆی دەکات بەڵام لەو هەوڵانەدا بەشدار نابێت کە ببێتە دووهەمین کودەتا بەسەر دەنگی شەرعیدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن له 14 یان 15ی ئه‌ی‌م مانگه‌دا په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دلێر مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیار بوو سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 14ی ئه‌یلولی 2017 ئه‌نجام بدرێت له ئێستاوه بۆ 48 كاتژمێر دواخراوه.
وتیشی "هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌بێت 48 كاتژمێر پێش كۆبوونه‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاگادار بكرێنه‌وه، بۆیه ئێواره‌ی هه‌ینی 15ی ئه‌یلول كۆبوونه‌وه ده‌كرێت".
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2017، بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردبوو: "بۆ دانیشتنی سبەینێ پێنجشەممە واژۆی رێژەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان پێشكەشكراوە".
رۆژی سێشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2017 دوای كۆبوونەوە وه‌فدی هاوبه‌شی پارتی و یەكێتی له‌گه‌ڵ بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە پرێس كۆنفڕانسێكدا ئاماژەی بەوەكرد: "ئەجێندای سەرەكی كۆبوونەوەكەیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان و ریفراندۆم بووە".
مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی راشیگەیاند: "بۆچوونەكانیان لە كۆبوونەوەكەدا هاوبەش بووە"، وتیشی "ماوەتەوە دەركردنی بڕیاری كۆتایی كەوتۆتەوە بۆ چوارشه‌ممه، چونكە دەبێت گۆڕان خۆیان لە جڤاتی نیشتیمانی تاوتوێی كۆبوونەوەكە بكەن".
بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی هیواشی خواست كۆبوونەوەكانی نێوانیان سەركەوتوو بێت، سبەی یان دوو سبەی دادەنیشینەوە بۆ دوابڕیار.
PM:10:23:13/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5960
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت