كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆنگره ده‌به‌ستێت
وێستگه نیوز ـ
كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری پێشخستنی كۆنگره‌ی چواره‌می حزبه‌كه‌ی ده‌دات، به وته‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كی ئه‌و حزبه‌ش له كۆنگره‌دا سه‌ردایه‌تی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه و هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌میریش ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێویسته له‌مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا كۆنگره‌ی خۆی ئه‌نجامبدات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌و حزبه ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه یان به‌هۆی نیگه‌رانیه‌كانیانه‌وه ده‌ستبه‌رداری كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوون.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده واده‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می كۆمه‌ڵی كۆتایی مانگی ئایاری ئه‌مساڵه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت زووتر له‌و واده‌یه كۆنگره ئه‌نجام بده‌ین".
وتیشی: "بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكداو له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا، كات و شێوازی ئه‌نجامدانی كۆنگره بڕیاری له‌باره‌وه بدرێت".
كامه‌ران بابازاده وتیشی: "له كۆنگره‌دا سه‌ركردایه‌تی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت و هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ ئه‌میریش ده‌كرێت".
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، "به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌نها ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كانیان بون، ئه‌وانه هه‌ر ئه‌ندامی كۆمه‌ڵن و به‌شداری كۆنگره‌ش ده‌كه‌ن".
هــ. ر
PM:04:51:22/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 2936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت