ڤلادیمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆیان ئەنجامدا
وێنە.. ڤلادیمێر پۆتن و رەجەب تەیب ئەردۆغان
وێستگە نیوز-
سه‌رۆك کۆماری
توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن په‌یوه‌ندییه‌كی
ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
فه‌خره‌ددین ئاڵتون سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دەرباره‌ی ناوه‌ڕۆكی
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌وه لەتویتێكدا رایگەیاندوە "له‌پەیوەندییەکەدا ئه‌ردۆغان و پوتن تاوتوێی دوا
پێشهاته‌كانی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریایان كردووه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك کۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه "پێشلكارییه‌كانی رژێمی به‌شار
ئه‌سه‌د لە میانی دوو هه‌فته‌ی رابردودا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ئارام گه‌یشتۆته ئاستێکی نیگه‌ران بەخش كه جگه له كردنه ئامانجی هاووڵاتییانی
مەدەنی، قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كانیش كراونه‌ته ئامانج و خاپووركراون ئه‌وه‌ش
ناكرێت وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر روون بكرێته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "ئامانجی رژێمی سوریا له‌باربردنی هاریكاریی
توركیا-رووسیایه له ئیدلب و زیان گه‌یاندنه به رۆحیه‌تی ئاستانا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
هه‌ڵكشانی گرژی له ئیدلب مه‌ترسی له‌باربردنی پێكهێنانی لیژنه‌ی ده‌ستوور و
قۆناغی سیاسیی هێناوه‌ته ئاراوه"
هەروەها له
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌کەدا، هه‌ردوو سه‌ركرده پابه‌ندبوونی خۆیان به رێككه‌وتنی
سۆچی دووپاتکردووەتەوە و لای خۆیه‌وه سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه تا
ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سۆچی رۆڵی گرنگیی هه‌بووه، له به‌رامبەریشدا ئه‌و
هێرشانه‌ی رووده‌ده‌ن زیان به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان ده‌گه‌یه‌نن.
هــ. ب
AM:10:46:14/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت