واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌رما بۆ عیراق راگه‌یه‌ندرا
شەپۆلێکی گەرما عیراق دەگرێتەوە
وێستگه نیوز ـ
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر هاتنی شه‌پۆلێكی گه‌رمای به‌هێز بۆ وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه پله‌كانی گه‌رما له وڵات‌دا به‌رزده‌بێته‌وه و له به‌غداش ده‌گاته 43 پله‌ی سیلیزی و له به‌سڕه‌ش ده‌بێته 45 پله.
مه‌حمود عه‌بدولـله‌تیف، سه‌رۆكی پێشبینیكه‌ران له ده‌سته‌ی كه‌شناسی عیراق بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە، له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه 15ی ئایاری 2019، كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزیی گه‌رما، عیراق ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما ده‌گه‌نه سه‌روو 40 پله‌ی سەدی.
سەرۆکی دەستەكه دەشڵێت: "به‌پێی پێشبینیه‌كان به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌و رۆژه‌دا له به‌غدا 41 پله و له موسڵ 40 پله و له به‌سڕه 43 پله‌ی سیلیزی ده‌بن، رۆژی دواتریش پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه و له به‌غدا ده‌گاته 43 پله، له موسڵ 41 پله و له به‌سڕه‌ش 45 پله ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: ئەو شەپۆلی گەرمایە ناوی "هیندی مۆنسۆن"، كه شه‌پۆلێكی وه‌رزییه و به‌درێژایی هاوین به‌رده‌وام ده‌بێت.
هــ. ر
AM:09:07:11/05/2019
ئه‌م بابه‌ته 11160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت