کەشناسی: لە ھەندێک ناوچەی ھەرێم پلەکانی گەرما دەچنە سەروو 50 پلەوە


وێستگه‌ نیوز ـ
بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم ڕایگەیاند، بە پێی پێشبینیەکان ئەمڕۆ لە ھەندێک ناوچەی ھەرێم پلەکانی گەرما دەچنە سەروو 50 پلەوە و سبەی چوارشەممەش تا رادەیەک پلەکانی گەرما دادەبەزێت.


بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما ئەمڕۆ سێشەممە لە بەرزترین ئاستی ماوەی ئەم شەپۆلە دەبێت پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەکانی گەرمای ھەندێ لە ناوچەکان ئەمڕۆ بەم شێوەی خوارەوە بێت:

ھەولێر 47 پلە، مەیدان 51 پلە

سلێمانی 46 پلە، خەبات 49 پلە

دھۆک 46 پلە، ئاکری 47 پلە

کەرکوک 48 پلە، خانەقین 50 پلە

ھەڵەبجە 47 پلە، کەلار 50 پلە

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ چوارشەممه‌ کاریگەری ئەم شەپۆلە گەرمایە دەست دەکات بە کشانەوە، پلەکانی گەرما بە یەک تا دوو پلە روو لە نزم بوونەوە دەکات.

رۆژی ھەینی ئەم شەپۆلە گەرمایە کاریگەری نامینێت پلەکانی گەرما بە نزیکەی چوار تا شه‌ش پلە نزم دەبێتەوە و دەگاتەوە ئاستی خۆی.

جێی ئاماژه‌یه‌ حاجی ئۆمەران نزمترینی پلەی گەرمای تۆمارکراوی ناوچەکە بوو دوێنێ تۆمارکرا بە 36 پلەی سیلیزی، واتە فێنکترین ناوچەی ھەرێم بوو.

هــ. ر


PM:12:27:03/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 5402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو