زانیاری له‌سه‌ر هاتنی ئه‌و شه‌پۆلی گه‌رمایە بخوێنه‌ره‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه
گەرما تەنگ بە هاوڵاتیانی عیراق و هەرێم هەڵدەچنێت
وێستگه نیوز ـ سالار حاجی عه‌لی
وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا، له‌مڕۆ دووشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2018، شه‌پۆلێكی گه‌رما عیراق و هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، ماڵپه‌ره‌كانی بواری كه‌شناسیش له‌سه‌ر كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه روونكردنه‌وه‌یان داوه و چه‌قی شه‌پۆله‌كه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵ و زانیاری ماڵپه‌ره‌كانی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا، ئه‌م شەپۆلی گەرمایە کاریگەری هەوای گەرم هەستی زۆر پێ دەکرێت، به‌تایبه‌تی پله‌كانی گه‌رما لە ناوچەکانی گەرمیان زۆر بەرزدەبێتەوە دەچێتە °50 پلەی سه‌دی بەرەو ژوور، هەروەها لە ناوچەکانی وەک شاری سلێمانی و شاری هەولێر و شاری هەڵەبجەو شاری دەهۆک شاری کەرکوک °40 بۆ °50 پلە دەبێت.
ئەم شەپۆلی گەرمایە ناتوانرێت بەپێی بەرزای ئاستی دەریا دیاری بکرێت، وەک لەسەرەوە ئاماژە بە چڕبوونەی دراوە لەو دوو ناوچەیە وەک رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان چڕبونەوی دەبێت.
سه‌ره‌ڕای زیانه‌كانی ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی و بێزاری خه‌ڵكی، به‌ڵام هەندێک کاتیش سودی هەیە بۆ کێڵگەی کشتوکاڵی هەروەها، هەڵکشانی ئەم شەپۆلە گەرمایە لە زەریای هیندی و کەنداوی عەرەبی ناوچەکانی عیراق و وڵاتی ئێران بۆ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەر دوو ناوچە چڕبوونەوه‌ی خەست دەبێت.
ئه‌م شەپۆلی ئەم گەرمایە نیوەی کوردستانی گەورە دەگرێت، به‌تایبه‌ت کاریگەری بۆ ئەو ناوچانه هەیە كه ناوچەی دۆڵ و شیوی هەیە، چونکە هەر ناوچەیه‌ک هەوا نەیگرێت پێویستە خه‌ڵكی نەچنە ئەو ناوچەیە، چونكه مەترستی تەنگە نەفەسی و بورانەوە هەیە بە هۆی زیادبوونی پەستانی خۆین، هەروەها ناوشارەکان بەپێی سروشتی پلەکانی گەرما زۆر زیاتر دەبێت بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێل و بینای کۆنکرێت و جادی قیرو ئامێری فێنک کەرەوە وەک سپلێت و ئەو ئامێرەی هەوای پێچەوانەی گەرم بۆ دەرەوە دەیات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاماژه‌ی به هاتنی ئه‌م شه‌پۆلی گه‌رمایه كرد و راشیگه‌یاند، "ئه‌و به‌رزی له پله‌كانی گه‌رما تا رۆژی پێنجشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت و له رۆژی هه‌ینی كۆتایی دێت به 4 تاكو 5 پله‌ی سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه".
هــ. ر
PM:12:26:02/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 32182
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت