له‌م ناوچه كوردیه گه‌رما 51 پله‌ی تۆمارکرد
بەرزی پلەکانی گەرما هاوڵاتیان نیگەران دەکات
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزترین و نزمترینی پله تۆماركراوه‌كانی گه‌رمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه كه له قه‌زای خانه‌قین 51 پله تۆمار كراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له خشته‌ی به‌رزترین و نزمترینی پله‌كانی تۆماركراوی ئه‌مڕۆدا، باسی له‌وه كردووه كه له شاری هه‌ولێر به‌رزترین پله 45 پله بووه، له سلێمانی 43 پله، دهۆك 44، كه‌ركوك 49، هه‌ڵه‌بجه 44 پله بووه، له شارۆچكه‌ی خانه‌قین 51 پله تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ك نزمترین پله‌ش له حاجی ئۆمه‌ران بووه، كه 32 پله بووه، دوای ئه‌ویش قه‌زای چۆمان دێت كه 37 پله بووه‌و له پێنجوێنیش 38 پله تۆماركراوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌كاتێكدایه كه‌له رۆژی دووشه‌ممه 2ی ته‌مموزی 2018، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا پله‌كانی گه‌رما به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و تا كۆتایی هه‌فته به‌رده‌وام ده‌بێت.
هــ. ر
PM:05:51:04/07/2018
ئه‌م بابه‌ته 8462
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت