كه‌شناسی هه‌رێم به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای راگه‌یاند

‌شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما روو لە هەرێم دەکات

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ کەشناسی‌ و بوومەلەرزەزانی‌ هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سبەینێوە یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوین روودەکاتە هەرێم و پله‌كانی گه‌رما روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

کەشناسی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت: "ماوەی‌ چەند رۆژێکە نزمە پاڵەپەستۆی‌ وەرزی‌ گەرمی‌ هندی‌ درێژبووەتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، پێشبینی‌ بەرزبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما لە سبەینێ چوارشەممەوە دەست پێ دەکات".

راشیگه‌یاندووه‌: بەرزبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما تا رۆژی‌ هەینی‌ 29ی حوزه‌یرانی 2018، بەردەوامی‌ دەبێت و لە ناوچەکانی‌ باشووری‌ هەرێم بۆ سەرووی‌ 45 پلەی‌ سیلیزی‌ بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەنتەری‌ پارێزگاکانی‌ (هەولێر و سلێمانی‌ و دهۆک و هەڵەبجە) بەرزترین پلەکانی‌ گەرمای‌ پێشبینیکراو لە نێوان (42 تا 45) پلەی‌ سەدی‌ دەبێت.

ئەوەشی وتووە، رۆژی‌ شەممە پلەکانی‌ گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن بۆ ژێر 42 پلەی‌ سیلیزی‌.



AM:10:27:26/06/2018








ئه‌م بابه‌ته 11550 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو