لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مان ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌شادی نه‌وزاد ده‌كات
شادی نەوزاد و سیروان بابان.. پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ
وێستگه نیوز ـ
لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ و داکۆکیکردن لە ئافرەتان لە پەرلەمانی کوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، بە توندی ئیدانەی ئەو جۆرە هەڕەشانە دەکەن و بە ئیرادەیەکی یەکگرتووشەوە پشتیوانی لە و خاتوونە سەنگینە و هەموو ژنانی کوردستان دەکەن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: "هیوادارین دادگاکانمان بۆ سەروەر بوونی یاسا‌و نە هێشتنی ئەم دیاردانە جێبەجێکەری یاسا بن و پاساو بۆ هیچ کەس و حاڵەتێکی لەم جۆرە نەبێتە بەدیلی یاسا، تا رەوتی پێشکەوتنی کۆمەڵگەکەمان لەبەرەو پێشچوونی زیاتر دابێت".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، شادی نه‌وزاد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بانده‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌كه‌ن".
وتیشی: "شاسوار و بانده‌كه‌ی ده‌یانه‌وێت جوڵانه‌وه‌كه به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه به‌رن. هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه. تووشی شۆك بووین له‌و شێوازی مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵماندا كراوه".
شادی نه‌وزاد باسی له‌وه‌شكرد، "له چالاكییه‌كانی جوڵانه‌وه‌كه‌دا، كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له سلێمانی به‌شداری چالاكییه‌كانیان كردووه، شه‌و له كابینه‌كانی چاڤی لاند و شوقه‌كانی گوندی ئه‌ڵمانی ماونه‌ته‌وه، كامێرای شاراوه و چاودێریان بۆ دانراوه و ژیانی تایبه‌تییان وێنه‌گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكرێت".
ئاشكراشیكرد، نامه‌یه‌كی بۆ نێردراوه و تێیدا نووسراوه: "چاوه‌ڕوانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمی رووتی خۆت به".
شادی نه‌وزادی په‌رله‌مانتار پرسیاری كرد، "ئه‌م بانده ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جوڵانه‌وه‌كه و هاوڕێكانی خۆیان بكه‌ن، ده‌بێت چۆن چۆنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه تازه پێگه‌یشتوانه بكه‌ن، كه رۆژانه سه‌ردانی ناوه‌ند و ئۆفیسه‌كانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیكرده‌وه، له رێی دادگاوه دۆسییه‌كه دژی "شاسوار" ده‌جوڵێنێت و وتی: "داوای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌م. ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت باندگه‌راییه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێستا یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ نێردراوه له لایه‌ن كێوه نێردراوه و چی تییایە، هاوکات شاسوار عه‌بدولواحید به فه‌رمی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌و باره‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:08:52:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت