شادی نه‌وزاد: له چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌مێنینه‌وه
شادی نه‌وزاد
وێستگه نیوز ـ
شادی نه‌وزاد، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ پشتیوانی خۆی بۆ فراكسیۆنی ئاینده له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ربڕی، به‌ڵام وتی: "ئێمه له چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ده‌مێنینه‌وه".
شادی نه‌وزاد، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "پشتیوانی ته‌واوی خۆم بۆ فراكسیۆنی ئاینده ده‌رده‌بڕم و هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانیان و سه‌ركه‌وتوو بن".
له باره‌ی ئه‌وه‌ی هیچ فراكسیۆنێكی هاوشێوه‌ی به‌غدا له په‌رله‌مانی كوردستان راده‌گه‌یه‌نن؟ شادی نه‌وزاد وتی وه‌ك خۆم سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ته‌واوم بۆ فراكسیۆنی ئاینده له به‌غدا، به‌ڵام ئێمه به به‌رنامه‌و پڕۆگرامی خۆمان له چوارچێوه‌ی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌مێنینه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بین".
فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دوای ئه‌وه‌ی دابڕانی خۆی له جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ راگه‌یاند، فراكسیۆنی ئاینده‌یان پێكهێنا و رایانگه‌یاند، به‌ره‌نگاری به بنه‌ماڵه‌یی له حزبه‌كانی كوردستاندا ده‌بنه‌وه.
هــ. ر
PM:10:53:03/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت