ئێران.. لەم هەفتەیەدا 52 کەس بەهۆی لافاو گیانی لەدەسدا

‌دیمەنێک لە لافاوی رۆژهەڵاتی کوردستان

وێستەگە نیوز-
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و و بارانی بەخوڕ لە چەندرۆژی رابردووی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستداوە بۆ 52 کەس بەرزبوەتەوە.
 

ئەحمەد شەجاعی، بەرپرسی توێکاری پزیشکی لە ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند، ژمارەی قوربانیانی زریان و لافاوەکەی ئەمدوایەی ناوچەکانی ئێرانی گرتوەتەوە و کەلە رۆژی 29ی ئازارەوە تا ئەمڕۆش بەردەوامە، تا شەوی رابردوو گەیشتوەتە 59 کەس.

ئاماژەی بەوەشکرد: "ناسنامەی هەموو ئەو کەسانەی لەم هەفتەیەدا گیانیان لەدەستداوە ئاشکراکراوە، ئەمرۆش تەرمی ژمارەیەک قوربانی تریان بەدەست گەیشتوە و ئەوانیش پزیشکی توێکاری کراون نێردراون".

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ئێران رایگەیاند، دوای چەند رۆژ بارینی بەفر و بارانی بەخوڕ، ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3-4-2019) رەوشی کەشوهەوا سەقامگیر بووە، بەڵام هێشتا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای لۆڕستان، خوزستان، گوڵستان و هەندێک ناوچەی ئیلام، کرماشان و چەند شوێنی دیکە لەژێر کاریگەریی لافاودان.
   


AM:12:03:04/04/2019














ئه‌م بابه‌ته 2420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو