باڵیۆزی ئەمەریكا لە یو ئێن وەڵامی لێدوانەكەی حەسەن رۆحانی دەداتەوە

‌نیكی هەیڵی

وێستگە نیوز-

نیكی هەیڵی باڵیۆزی ئەمەریكا لەنەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، دەبێت بەرپرسیارێتی هاویشتنی موشەك و پشتیوانیكردن لە تیرۆر و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بخرێتە ئەستۆی ئێران.

ئەم لێدوانەی هەیڵی وەكو وەڵامدانەوەیەك بوو بۆ لێدوانەكەی حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران، كە لەماوەی رابردوودا وتبووی ئێران دەتوانێت لەماوەی چەند كاتژمێرێكدا واز لە رێكەوتنە ناوەكییەكە بهێنێت ئەگەر هاتوو ئەمەریكا بەردەوامبێت لە سەپاندنی سزا نوێیەكان بەسەر ئێراندا.

هەیڵی ئاشكراشیكرد، ناتوانن رێگە بە ئێران بدەن رێكەوتنە ناوەكییەكە بەكاربهێنێت و بەهۆی ئەوەوە هەموو جیهان بكاتە دیلی خۆی، وتیشی" سزا نوێیەكان هیچ پەیوەندییەكی نیە بە ڕێكەوتنەكەوە".

پێویستە بوترێت هەفتەی داهاتوو هەیڵی بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر چالاكییە ناوەكییەكانی ئێران گەشت دەكات بۆ ڤیێنا، وابڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای نێودەوڵەتی بۆ ووزەی ئەتۆمی كۆببێتەوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو پێداچوونەوەدایە كە ئەمەریكا دەیكات سەبارەت بە پابەندبوونی ئێران بە رێكەوتنە ناوەكییەكەوە كە لەساڵی 2015 دا بەسترا.


AM:09:29:16/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4545 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو