عەلی ئەكبەر ساڵحی: لەئەگەری شكستى ڕێكەوتننامە ئەتۆمیەكە تاران بۆ ئاستێـكی بەرز یۆرانیۆم دەپیتێنێت

‌عەلی ئەكبەر ساڵحی

وێستگە نیوز-

سەرۆكی دەستەی ناوكی ئێران دەڵێت ئەگەربێت و ئەمەریكا لە ڕێكەوتننامە ناوكیـیەكە پاشگەزببێتەوە، ئەوەی لە هاوینی ساڵی 2015 لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتی پـێی گەیشتن، ئەوا وڵاتەكەی دەسـتدەكاتەوە بە پـیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی بەرز.

عەلی ئەكبەر ساڵحی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەگەر بیانەوێت دەتوانن لەماوەی ئەوپەڕی 5 ڕۆژدا یۆرانیۆم بۆ ئاستی 20% لە دەزگای ناوكی فوردۆ دەپـیتێنن."

بەڵام وتیشی نایانەوێت ئەوە ڕووبدات و هەوڵێـكی زۆر دەدەن بۆ جێبەجێكردنی ڕێكەوتننامە ناوكیـیەكە.

عەلی ئەكبەر ساڵحی راشیگەیاند" هەڵوەشاندنەوەی ڕێكەوتنـنامەكە ئاكامی خراپی دەبێت لەسەر هەوڵەكانی ئەمەریكا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ بەرنامە ئەتۆمییەكەی كۆریای باكور، چونكە ئەگەر بێت و ئەمەریكا ڕێكەوتنـنامەكە لەگەڵیاندا هەڵبوەشێنێتەوە، ئەو كاتە كۆریای باكوریش دەڵێت ئێوە پابەندی بەڵێنەكانتان نین.

پێویستە بوترێت بەپـێی ڕێكەوتنـنامەكە نابێت ئێران یۆرانیۆم هەتا ئاستی 20% و زیاتر بپیتێنێت، چونكە بەو كارە نزیك دەبێتەوە لە دروستكردنی چەكی ناوكی.


AM:09:15:23/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 4080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو