موساد: ئێران ئەو ناوچانە كۆنتڕۆڵ دەكات كە داعش لێی هەڵدێت


وێستگە نیوز- دانیار فاروق

یوسی كۆهین سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل موساد، پێیوایە رێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران رێگەی بە تاران داوە، شەرعیەت بەخۆی بدات بارودۆخی ئابووری خۆی رێكخاتەوە، هەرچەندە پێشتر ناتانیاهۆ تەئكیدیكردبۆوە، كەوا ئیسرائیل بەهیچ شێوەیەك دان بە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران لەگەڵ كۆمەڵی نێودەوڵەتیدا نانێت.

هاوكات سەرۆكی دەزگای موساد ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران لەگەڵ ئەو گرووپانەی لەلایەن ئەو وڵاتەوە پاڵپشتی دەكرێن، بەپەلە لەهەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئەو زەوی و ناوچانەن كە تیرۆریستانی داعش تووشی شكست دەبن تیایدا و پاشەكشەی تێدا دەكەن.

ئەم وتانەی یوسی كۆهین سەرۆكی موساد لەمیانەی كۆبوونەوەیەكی حكومی هات و جەختیكردەوە، ئەو ناوچانەی كە داعش پاشەكشەی تێدا دەكات، ئێران كاری لەسەر دەكات بە گرووپەكانی ژێر هەژموونی خۆی پڕیان بكاتەوە، وتیشی" ئەوەی ئێران دەیكات تەنها بۆ بەرژەوەندی هەژموونی تایبەتی خۆیەتی وەك ئەوەی لە لوبنان و یەمەن دەگوزەرێت.


PM:02:05:14/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 6657 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو