شارهوانی ههولیر نۆژهنكردنهوهی بهشێكی شهقامی 100 مهتری راگهیاند
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر كۆتایی هاتنی بهشێكی نۆژەنكردنەوەی شەقامی 100 مەتری شاری هەولێری راگەیاند، ئاماژهی بهوهشدا، قۆناغێكی دیكهی نۆژەنكردنەوەی شهقامهكه دەست پێ دەكات.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر، له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: دوای نۆژەنكردنەوەی ئەمڕۆ ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر لە رێی كۆیەوە تا رێی شەقڵاوە دەكرێتەوە.
ئهوهشی وتووه: "لەگەڵ داوای لێبووردن لە شۆفێران و ھاوڵاتیانی پایتەختی كوردستان كە بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئاستەنگ بۆ ھاتوچۆیان دروست بووبێ، رایدەگەیەنین قۆناغی یەكەمی دووبارە قیڕتاوكردنەوەی شەقامی 100 مەتری لە رێی كۆیە بۆ رێی شەقڵاوە بەسەركەوتووی تەواو بوو لە 19ی ئازاری 2019، شەقامەكە دەكرێتەوە".
سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر داوا لە شۆفێران و ھاوڵاتیانیش دەكات، لە قۆناغەكانی داھاتوودا زیاتر ھاوكاریان بن.
هــ. ر
AM:09:32:19/03/2019
ئهم بابهته 1972
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت