جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی دواده‌كه‌وێت
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانی دواده‌كه‌وێت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاریش له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، زانیاری ده‌خاته‌ڕوو و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری هه‌یه پڕۆژه‌كه له‌و كۆمپانیایه‌ی پێی دراوه وه‌ربگیرێته‌وه.
خه‌دیجه عه‌بدولجه‌بار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی شاره‌وانی و خزمه‌تگوزاری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی گرفتی بۆ دروست بووه، گرفته‌كه‌ش خۆی له چه‌ند خاڵێك ده‌بینێته‌وه كه هێشتا ئێمه نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌نجامی كۆتایی له‌سه‌ری".
وتیشی: "ئه‌وه‌نده‌ی ئاگاداربین خه‌یاڵێكی وایان كردووه كه گرێبه‌سته‌كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكاندا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و بیده‌نه‌وه به كۆمپانیای دیكه، ئه‌مه‌ش له رووی یاساییه‌وه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌رنجمان هه‌یه له‌سه‌ری، به نیازین له هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر بكه‌ین و راپۆرتێك ئاماده ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌و كۆمپانیایه وه‌ربگیرێته‌وه داوای قه‌ره‌بوو ده‌كات، قه‌ره‌بوه‌كه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌كه‌ی زۆره له‌سه‌ر خه‌ڵكی ده‌كه‌وێت".
راشیگه‌یاند: "داوا كراوه جارێكی دیكه ده‌رخسته‌ی پڕۆژه‌كه ئاماده بكرێته‌وه و بڕگه‌كانی دارێژرێنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت، خاڵێكی دیكه ئه‌وه‌یه ده‌نگ هه‌یه گرێبه‌ستی پڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و كۆمپانیاكه‌دا بكرێت، كه خۆی له‌گه‌ڵ پارێزگا‌و كۆمپانیاكه‌دایه، ئه‌وه‌ش تێبینیمان هه‌یه، چونكه پێچه‌وانه‌ی لا مه‌ركه‌زیه‌ته كه ئێمه داكۆكی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی باسكرد، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ند خاڵێكی دیكه، به‌م ده‌موده‌سته پڕۆژه‌كه ناكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه و كاتی ده‌وێت.
نزیكەی 10 ساڵە باس لە دروستكردنی شەقامی 100 مەتری له شاری سلێمانی دەكرێت، بەبێ ئەوەی تائێستا هیچ بەرهەمێكی بینرابێت، ئەوەش لەكاتێكدایە لە هەولێر چەندین شەقامی ستراتیژی دروستكراون، بە 100 مەتریی و 120 مەتریه‌وه.
بەپێی دەرخستەی سەرەتای پرۆژەكە، 469 ملیار و 900 ملیۆن دیناری تێدەچێت، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕی 90 ملیار دیناری بۆ بەشی یەكەم و دەستپێك تەرخانكردووە، بەڵام تائێستا بودجەكە تەرخانكردنە و خەرجنەكراوە.
پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بە میدیاكانی راگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر كۆی پارەكە داوە، ئەمە لە بەشی یەكەمەوە دەستپێدەكات كە لە تاسڵوجەوە بۆ زڕگوێزە و دواتر قۆناغ بە قۆناغ بەدوای یەكدا بەردەوام دەبین.
وتیشی: "ئەمە بووژانەوەیەكی گەورەیە بۆ سلێمانی، چی لە بواری بازاڕگەریدا چی لە وەبەرهێناندا و چی لە ئاستی نیشتەجێبووندا، ئومێد دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا خەڵك بەخشیشەكانی بە چاوی خۆیان ببینن".
پرۆژەكە بە سێ ساڵ تەواودەبێت و شەقامێكی خێرای دوو ئاڕاستەیە، درێژییەكەی 32 كیلۆمەترە و هیچ گەڕانەوە و وەستانێكی تێدا نابێت.
شەقامەكە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەكات و لە پشت فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تاوەكو دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت، هەموو ئەو گوندانەش دەكاتە بەشێك لە شار كە دەكەونە بەشی خوارەوەی سلێمانی.
پێشتر وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم بەنوسراوی ژمارە (3119) لە 26-12-2018 بڕی تەرخانكراوی پرۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی دیاریكردووە بە 90 ملیار دینار بۆ ساڵی 2019 و لەكۆتایی مانگی ئـازاردا پرۆژەكە دەستپێبكات، بەڵام تائێستا بودجەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە خەرجنەكراوە.
ساڵی 2013 عیماد ئەحمەد، جێگری سەرۆكی ئەوكاتەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پرۆژەكەی دانا، بەڵام لەو كاتەوە تا ئێستا پرۆژەكە تەنیا وەك ناو ماوەتەوە.
AM:11:54:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت