عهبدولستار مهجید: پارتی به تهلهفۆن داوای لێكردین بهشداری له حكومهتدا بكهین
وێستگه نیوز ـ ههستیار
ئەندامێکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی، کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرایکرد، پارتی لە رێی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە داوای لە کۆمەڵ کردووە بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتدا بکات.
عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان و ئهندامی ئهنجومهنی جێبهجێكردنی ئهو حزبه به وێستگه نیوزی راگهیاند: وەڵامی کۆمەڵ بۆ ئەو داوایەی پارتی کە لە رێی تەلەفونەوە کردویەتی، ئەوە بووە کە دەبێت پارتی بە فەرمی سەردانیان بکەن و داواکاری بەشداریکردنیان لە کابینەی نوێ حکومەت پێشکەش بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای سەردانی شاندی پارتی بۆ لای حزبەکەی ئەو کات بەشدارییان لە پێکهێنانی حکومەتدا دەوەستێتە سەر گفتوگۆکانی شاندی دانوستانکاری نێوان هەردوولا.
ئەم داوایەی پارتی لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە لەسەر ئەوەی کە بەشداری حکومەت دەکات یاخود دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.
رۆژی 31ی مانگی رابردووش، بۆ یەکەمجار و دوای چوار مانگ لە هەڵبژاردن و دەستپێکردنی دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەت، شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی لە هەولێر سەردانی کۆمەڵی کرد.
AM:11:49:21/02/2019
ئهم بابهته 8912
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت