ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان شاندی پارتی و کۆمەڵ لە هەولێر
دیمەنێک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە
وێستگه نیوز ـ
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ولێر كۆتایی هات و عه‌لی باپیر رایگه‌یاند، كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ره‌كان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 31ی كانوونی دووه‌می 2019، شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی فازیل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە سه‌ردانی بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازییان لێ‌کرا.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ریه‌كه له عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا.
وتیشی: "ئێمە وەك كۆمەڵی ئیسلامی دەزانین كە پارتی مێژوویەكی دوور و درێژی ھەیە لە خەباتدا، ئێستاش جێگە و پێگەی بەرچاوی ھەیە".
عەلی باپیر، راشیگەیاند: "ئومێد دەكەین لە ماوەیەكی كەمدا ھەموو ئەو كێشانەی كە ھەن چارەسەری بكەین".
عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی: "سه‌ردانی پارتی بۆ لای كۆمه‌ڵ، به‌ڵگه‌ی به‌رپرسیارێتی ئه‌و حزبه‌یه".
لای خۆیه‌وه فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی وتی: "وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێنماییەكانی سەرۆك بارزانی كار بۆ ئەوە دەكەین ئەوەی دوێنێ نەمانتوانیوە ئەمڕۆ بۆ میللەتەكەمان بیكەین".
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی ئەوەشی خستەڕوو: "ھەموو لایەكمان لە ناو حكومەت یان لە دەرەوەی حكومەت دەتوانین خزمەتی گەلەكەمان بكەین".
رایگه‌یاند: باشكردنی بژێوی خه‌ڵك و پاراستنی ئاسایشی هه‌رێم له پێشینه‌ی كاره‌كانی پارتیه.
هــ. ر
AM:11:25:31/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2004
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت