شاندی پارتی سهردانی ئهمیری كۆمهڵی ئیسلامی كرد
شاندی پارتی سەردانی بارەگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیان کرد
وێستگه نیوز ـ
بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان شاندێکی پارتی گەیشتە بارەگای ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر و كۆبوونهوه.
بهیانی ئهمڕۆ پێنجشهممه 31ی كانوونی دووهمی 2019، شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆکایەتی فازیل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە سهردانی بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی پێشوازییان لێکرا.
سهرچاوهیهكی ئاگادار له كۆمهڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگهیاند: شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە هەریەک لە فازیل میرانی و مەحمود محەمەد و هێمن هەورامی و دڵشاد شەهاب و عەلی حسێن.
راشیگهیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پارتی تەنها بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە لەگەڵ ئەو حزبە و هیچ پرسێكی تایبهت به حكومهتی تیادا ناكرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانوونی دووهمی 2019، شاندەکەی پارتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو حزبە و بۆ هەمان مەبەست کۆببنەوە.
هــ. ر
AM:11:03:31/01/2019
ئهم بابهته 1168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت