دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسیۆن لەهەڵەبجە دوادەکەوێت


وێستگە نیوز ـ
دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی کۆمسیۆن لە پارێزگای ھەڵەبجە دوادەکەوێت و فەرمانگەی کۆمسیۆنیش لەو پارێزگایە کارمەندانی رۆژی دەنگدانی ئاگاداردەکاتەوە.


بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پارێزگای ھەڵەبجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێم تیایدا ھاتووە: "بانکی ھەڵەبجە ئاگاداریان کردینەوە کە ناتواین لەرۆژی یەک شەممە 24ی شوباتی 2019، دەست بە دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان بکەین، بەھۆی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینیەوە، کە بانکەکەیان قەرە باڵخ دەبێت و ناتوانن لەو رۆژەدا بەو کارە رابگەن".

ئاماژە بەوەشدراوە، "دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی کۆمسیۆن دوو رۆژ دوادەکەوێت و لە رۆژی سێشەممە 26ی شوباتی 2019ەوە دەست بەداشکردنەکە دەکرێت و داوا لە کارمەندان دەکات لەرۆژە بەدواوە سەردانی بانکی ھەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان".

فەرمانگەی پارێزگای ھەڵەبجەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی داوا لە کارمەندان دەکات رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

1- کەس لە جێگەی کەس مووچە وەرناگرێت و دەبێت ھەموو کەس خۆی بچێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی.

2- پێویستە یەکێک لە بەڵگەنامە رەسمیەکانی پێ بێت (پێناسی باری شارستانی، رەگەزنامە، پاسپۆرت) لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی.

3- ئەوانەی کە کێشە لەناوەکانیان ھەوو لە بانک، پێویستە سەردانی کۆمسیۆن بکەن.

هــ. ر



PM:11:06:20/02/2019


ئه‌م بابه‌ته 1884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو