سه‌عید مه‌موزینی: گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچە جێناکەکان جموجوڵه‌كانی داعش كه‌مده‌كاته‌وه
پێشمەرگەیەکی کوردستان لە بەرەکانی جەنگی داعش.. ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
فەرماندەیەکی پێشمەرگە رایده‌گەیه‌نێت، رێککەوتن کراوە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پێنج میحوەر لە سنوری خانەقین تا موسڵ و شنگال بگەڕێنەوه، به‌رپرسێكی پارتیش له موسڵ پێی وایه گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچه ئارامی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
فەرماندەیەکی پێشمەرگە راگەیاندووه، هاوپەیمانان و بەرپرسانی سوپای عیراق و هێزەکانی پێشمەرگە رێککەوتون لەسەر ئەوەی لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پێنج میحوەری پێشمەرگە لە خانەقین تا موسڵ و شنگال سەنگەرەکان تۆکمەبکرێن و هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بۆیان.
ئەوەشی وتووه: دوو سەنگەریان لە رێگای نێوان دوزخورماتوو، کفری کە لەدوای 16ی ئۆکتۆبەره‌وه چۆڵکراون، هەفتەی رابردوو راسپێردراون بە پڕکردنەوەی ئەو سەنگەرانە.
لای خۆیه‌وه، سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی لقی 14ی پارتی دیموكرات كوردستان له موسڵ و فه‌رمانده‌ی باشیكی پێشمه‌رگه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی واده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان به فه‌رمی دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركردایه‌تی كورددایه و به گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه، دۆخه‌كه هێمنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و ناوچانه زۆربه‌یان سووننی مه‌زهه‌بن، كاتێكیش حه‌شدی شه‌عبی فه‌رمانیان به‌سه‌ردا ده‌كات، ئه‌وان هه‌ست به چه‌وساندنه‌وه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌و ناوچانه زیاتر له لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارده‌هێندران بۆ كاری ئاژاوه‌گێڕی و تێكدانی دۆخی ئه‌منی.
ئه‌وه‌شی باسكرد: پێشمه‌رگه هه‌وێنی هێمنی ئاشتییه و گه‌ڕانه‌ه‌شی بۆ ناوچه‌كه ئارامی باڵی به‌سه‌ردا ده‌كێشێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە کێشەلەسەرەکان زۆرتربووە و ئەمەش هاوپەیمانانی دژی داعشی نیگەران کردووە لە ماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەمریکا دەیەوێت هێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە ئەو ناوچانە.
هــ. ر
PM:02:53:11/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت