هێرشێكی داعش له‌ میحوه‌ری خورماتو تێكشێكنرا


وێستگه‌ نیوزـ

فەرماندەیەکی‌ هێزەکانی‌ پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاند، درەنگانێکی‌ شەوی‌ ڕابردوو، لە میحوەری‌ دووز خورماتوو داعش هێرشی‌ کردەسەر سەنگەرەکانی‌ پێشمەرگە و هێرشەکەیان تێکشکێنرا.

 به‌پێی هه‌واڵێكی ئێن ئاڕ تی، هێرشەکەی‌ داعش له‌ گوندی زه‌رگه‌ لە سێ قۆڵەوە بووە بۆسەر سەنگەرەکانی‌ پێشمەرگە، بەو هۆیەوە پێشمەرگەیەک بەناوی‌ "سامان هەرکی‌" لە فەوجی‌ چواری‌ لیوای‌ 11ی هێزی پێشمه‌رگه‌ شەهید بووە.

وتیشی‌، شەڕەکە پاش ماوەیەک بەردەوام بووە و دواتر هێرشەکەی‌ داعش تێکشکێنراوە، بەڵام دیار نییە زیانەکانی‌ داعش چی‌ بوون.

ماوە ماوە داعش هێرش دەکاتەسەر سەنگەرەکانی‌ پێشمەرگە لە گوندی‌ زەرگە و لە میحوەری‌ خورماتوو، فەرماندەکانی‌ پێشمەرگەش دەڵێن ئەو چەکدارانەی‌ داعش لە حەویجە و حەمرینەوە دێن و لەناو دارستانەکاندا خۆیان حەشارداوە.

لەماوەی‌ سێ مانگی‌ ڕابردووشدا چەندجارێک داعش هێرشیان کردووەتەسەر پێشمەرگە، بەڵام هەمووجارەکان هێرشەکەیان تێکشکێنراوەو به‌هۆشیه‌وه‌ چەندین پێشمەرگە شەهیدبوون.


AM:08:08:29/08/2017


ئه‌م بابه‌ته 3074 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو