پارێزگاری سلێمانی: سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كان داخراون
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، پاڵاوگه نایاساییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی داخراون و رێگه به كردنه‌وه‌یان نادرێت، ده‌شڵێت: "خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن عه‌مباره‌كانیان بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سووته‌مه‌نیه به‌كاربهێنن كه‌له ده‌ره‌وه دێته ناو هه‌رێمه‌وه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی، به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كانی سنووری سلێمانی داخراون و جارێكی تر رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ن.
پارێزگاری سلێمانی وتیشی: "به‌ڵێننامه‌مان به خاوه‌نی ئه‌و پاڵاوگانه پڕكردوه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وه‌ك پاڵاوگه كاربكه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وت و غازی هه‌رێم، له گفتوگۆداین تا ره‌زامه‌ندی ده‌رببڕن عه‌مباره‌كانی ئه‌و پاڵاوگانه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت به‌كاربهێنین".
راشیگه‌یاند: له دوای به‌كارهێنانی ئه‌و عه‌مبارانه، ده‌بنه خاوه‌نی عه‌مباری ستراتیژی و ده‌توانرێت به‌شی چه‌ند مانگێك سوته‌مه‌نی هه‌ڵبگرێت.
له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌یان پاڵاوگه‌ی نایاسایی هه‌یه، پێشتریش چه‌ند جارێك فه‌رمانی داخستنیان ده‌رچووه، به‌ڵام وه‌ك پێویست جێبه‌جێ نه‌كراون.
هــ. ر
AM:09:23:21/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت