پاڵاوگه‌یه‌ك له‌ سلێمانی كه‌وته‌كارو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروست نه‌كردووه‌

‌پاڵاوگەی دوکان لە کاتی دروستکردنیدا

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، پاڵاوگەی سورقاوشانی سنوری قەزای دوكان كەوتوەتە كار، بەڵام هیچ سودێكی بۆ هاوڵاتیان نیە و به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌ بازاڕی ره‌شدا ده‌فرۆشرێت.


د. غالب محەمەد، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوەسروشتیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "ئەوەی من دەستم كەوتووە لە ئێستادا ئەو پاڵاوگەیە كەوتۆتە كار و بەپێی گرێبەستێكی وەزارەتی سامانەسروشتیەكان رۆژانە پێنج هەزار بەرمیل نەوتی رەش لە حەسیرە و پێنج هەزاری دیكەش لە بلۆكی تەقتەق وەرەگرێت".

وتیشی: "بە پێی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ حكومەتی عیراق گفتوگۆی لەسەر كراوە رۆژانە 20 هەزار بەرمیل نەوتەكە عیراق دەیداتە ئەو پاڵاوگه‌یە".

روونیشیكرده‌وه‌: "پاڵاوگەكە لە ئێستادا كەوتوه‌تە كار، بەڵام هیچ گۆرانكاریەكی لەسەر نرخی نەوتی سپی لەسەر هاوڵاتیان نەكردووە و لە بازاڕ بە نرخێكی گران دەفرۆشرێت".

ئه‌وه‌شی وت: "له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی دوو پاڵاوگه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی دروست نه‌كردووه‌".

پاڵاوگەی دوکان لەسەر رووبەری 135 دۆنم زەوی لە قەزای دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی لەلایەن کۆمپانیای پرۆکۆپ و تەکنۆئیکسپۆرتی چیکی دروستکراوە و دەبێتە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی بواری پاڵاوتنی نەوت.


PM:08:07:26/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 39684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو