عیراق پاڵاوگه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك دروست ده‌كات

‌کاتی ئیمزاکردنی گرێبەستەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
وەزارەتی‌ نەوتی‌ عیراق گرێبەستێکی‌ لەگەڵ کۆمپانیای‌ رانیا-ی‌ نێودەوڵەتی‌ واژۆکرد، بۆ دروستکردنی‌ پاڵاوگەیەک لە کەرکوک کە توانای‌ پاڵاوتنی‌70 هەزار بەرمیل نەوتی‌ رۆژانەی‌ دەبێت.


جەبار لوعەیبی‌، وەزیری‌ نەوتی‌ عیراق رایگەیاند، دروستکردنی‌ پاڵاوگەکە هەنگاوی‌ یەکەمە بۆ وەبەرهێنان لەکەرتی‌ پاڵاوتنی‌ نەوت، بۆ گەیشتن بە وزەی‌ بەرهەمهێنراو لە پێکهاتەکانی‌ نەوت، کە پێداویستی‌ ناوخۆیی پارێزگای‌ کەرکوک و پارێزگاکانی‌ دراوسێی دابیندەکات.

وتیشی‌: "ئەو گرێبەستە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵەکانی‌ وەزارەت بۆ بەرەوپێشبردنی‌ پیشەسازی‌ نەوت لە پارێزگای‌ کەرکوک و خستنەوەگەڕی‌ کێڵگەکان و ژێرخانی‌ نەوتی‌".

لای‌ خۆشیەوە، قاسم عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پاڵاوگەی‌ نەوتی‌ باکوور رایگەیاند، پاڵاوگە نوێیەکە خاوەنی‌ چەند تایبەتمەندییەکی‌ پێشکەوتوو دەبێت و سەرجەم قۆناغەکانی‌ دروستکردنی‌ بەپێی پێوەرە جیهانییەکانە.

هــ. ر


PM:02:16:08/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 10328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو