‌پاڵاوگه‌یه‌ك له‌ كه‌ركوك دروست ده‌كرێت
‌پاڵاوگەکە هەلی کار بۆ هەزار کەس دەڕەخسێنێت

وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار

سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند، پاڵاوگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی به‌نزین له‌ كه‌ركوك داده‌مه‌زرێت و توانای به‌رهه‌مهێنانی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌پاڵێوێت و هه‌زار هه‌لیكار ده‌ڕه‌خسێنێت.


ئەحمەد عەسكەری، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت پاڵاوتگەیەك لە كەركوك دادەنێت بە مەبەستی بەرهەمهێنانی بەنزین.

وتیشی: "دانانی ئەو پاڵاوتگەیە دەتوانێت تاڕادەیەك كێشەی بێكاری چارەسەر بكات و هەلی كار بۆ هه‌زار كه‌س   ده‌ڕەخسێنێت".

له‌ باره‌ی توانای پاڵاوگه‌كه‌وه‌ كه‌ ده‌توانێت چه‌ند نه‌وت بپاڵێوێت، ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری وتی: "ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌ رۆژانه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 70 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه‌".

سەبارەت بە دەستپێكردنی پرۆژەكەش، ئەحمەد عەسكەری رایگەیاند: هەركاتێك ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەزامەندی نیشان بدات ئەو پرۆژەیە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و دوو ساڵی ده‌وێت تا ته‌واو ده‌بێت.



PM:08:58:17/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 9396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌




زۆرترین خوێندراو