بوشی كوڕ له‌بری موچه پیتزا ده‌دات به پاسه‌وانه‌كانی
جۆرج بوشی کوڕ لەکاتی بردنی پیتزاکە بۆ پاسەوانەکەانی
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا وه‌ك ده‌ستخۆشی له‌پاسه‌وانه‌كانی، له‌بری موچه، پیتزای پێشكه‌شكردن و سوپاسیكردن كه به‌بێ موچه كارده‌كه‌ن.
له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام، جۆرج بوش-ی كوڕ، سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا وێنه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا پیتزا پێشكه‌ش به ئه‌فسه‌رانی خزمه‌تگوزاریی نهێنیی خۆی ده‌كات كه به‌رپرسان له پاراستنی گیانی بوش.
بوش پیتزاكه‌ی وه‌ك سوپاسگوزاری پێشكه‌شی پاسه‌وانه‌كانی كردوه كه به‌هۆی راوه‌ستانی كاره‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه، موچه‌كانیان وه‌ستاوه و وێڕای بێ موچه‌ییش هه‌ر به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان.
بوش له وێنه‌كه‌دا چه‌ند پیتزایه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و نوسیویه‌تی: بۆ ئه‌وانه‌ی وێڕای هه‌ڵپه‌ساردنی كاری دامه‌زراوه حكومییه‌كان به‌رده‌وامن له‌كاره‌كانیان"، داواشی له سیاسه‌تمه‌دارانی وڵاته‌كه‌ی كردوه بگه‌نه رێككه‌وتن و ده‌ست به راییكردنی كاره‌كانی حكومه‌ت بكه‌نه‌وه.
PM:11:47:20/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 2904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت