تره‌مپ راسته‌وخۆ هۆشداری دا به ئه‌ردۆغان
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راسته‌وخۆ هۆشداری دا به سه‌رۆك كۆماری توركیا كه زیان به شه‌ڕڤانانی كورد نه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2019 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا به ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاوه كرد.
سارا سانده‌رز وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌و باره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "سه‌رۆك خواستی خۆی نیشانداوه بۆ پێكه‌وه كاركردن به ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی نیگه‌رانیـیه ئه‌منییه‌كانی توركیا له باره‌ی باكوری سوریاوه".
وتیشی: "سه‌رۆك تره‌مپ به سه‌رۆكی توركیای راگه‌یاند كه بۆ ئه‌مریكا گرنگه توركیا مامه‌ڵه‌ی خراپ له‌گه‌ڵ كورده‌كان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی نێو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات نه‌كات كه له پاڵیاندا بۆ شكستهێنان به داعش شهڕمانكرد".
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه "له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ تاووتوێی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیان له باكووری سوریا كرد".
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌ردۆغان و تره‌مپ جه‌ختیان له پێویستی بوونی نه‌خشه‌رێگایه‌كی ته‌واو ده‌رباره‌ی شاری منبجی سوری و رێگریكردن له دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سوریا ده‌كه‌ن و توركیاش ئاماده‌ی پێشكه‌شكردنی گشت ھاوكارییه‌كه به ئه‌مریكا.
هه‌روه‌ك جارێكی تر سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ كورد نییه و ته‌نها كێشه‌یان له‌گه‌ڵ "په‌كه‌كه، په‌یه‌ده"دا هه‌یه.
ئه‌م په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه دوای ئه‌وه‌هات كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا به نووسینێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كه رایگه‌یاندبوو "توركیا هێرش بكاته سه‌ر كوردانی سوریا له رووی ئابوورییه‌وه وێرانی ده‌كه‌ین" په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته دووباره ئاڵۆز بووه‌وه.
PM:10:46:14/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 1928
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت