ورده‌كاریی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
هیزه‌ر نویرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌ی خۆیدا چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به گۆڕانكارییه هه‌نوكه‌ییه‌كانی ناوچه‌كه و ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامدایه‌وه.
وێستگه نیوز ورده‌كاری ئه‌و به‌شه‌ی كۆنفرانسی هه‌واڵییه‌كه‌ی هیزه‌ر نویرت، خانمه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاوده‌كاته‌وه‌ك ه تابیه‌ته به ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی شای سعودیه كه تیایدا رێگه‌ی دا به خانمان شۆفێری بكه‌ن، رۆژنامه‌نوسان پرسیاریان له ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد كه 25ی ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو.
پرسیار: ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌مان بینی كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ریكرد، ئایا له‌وكاته‌وه‌ی ریفراندۆم ته‌واو بووه هه‌ڵوێستی ئێوه له‌وباره‌یه‌وه چییه؟
نویرت: ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه هێشتا ئه‌نجامدی كۆتایی ده‌نگدان ده‌رنه‌چووه، به‌ڵام خه‌ڵكێكی زۆریش به‌شداریان له تێداكردوه و جۆش و خرۆشیان هه‌بووه، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌زانینن بۆ. سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی ئێمه، هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه وتومانه كه پشتیوانی له ریفراندۆم ناكه‌ین، وێڕای به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ بازرانی و عه‌بادی، وه‌زیری ده‌ره‌وه خۆی به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیان كرد و نیگه‌رانیی قوڵی خۆامن له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه پێگه‌یاندن، بێهیوایی خۆشمان ده‌ربڕی كه ئه‌وان بڕیاریاندا ده‌نگدان بكه‌ن.
ئێمه ئه‌و پرۆسه‌یه به ریفراندۆمێكی تاكلایه‌نه ده‌زانین و ئه‌مه شتێكه هاوبه‌شه‌كانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش پشتیوانیی ناكه‌ن و له‌و باوه‌ڕه‌شدا نیم یه‌ك تاكه وڵات هه‌بێت پشتیوانیی لێ بكات.
پرسیار: ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عیراق وتی- یان له راستیدا هۆشداریی به حكومه‌تی هه‌رێمدا فڕۆكه‌كانی دابخات چونكه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت بواری ئاسمانی دابخه‌ن، لێدوانێكتان له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه؟
نویرت: به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌م بینیوه و ئاگام لێیه، یه‌كێك له‌و شتانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیكه‌ین ئه‌وه‌یه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین هاوبه‌شییه‌كی بنیادنه‌ر بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه وا بێت كه‌واته ئه‌مه نمونه‌یه‌ك نییه هاوبه‌شیی بنیادنه‌ر، ده‌مانه‌وێت هه‌ردولا دیالۆگ بكه‌ن و به‌ڵام به شێوازێكی بنیادنه‌ر.
پرسیار: سوپاس، به‌پێی قسه‌كانتان بێت، ئێوه به‌رده‌وام ده‌بن له په‌یوه‌ندییه مێژویه‌كانتان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد، ئێوه مه‌به‌ستان گه‌لی كورد یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش؟
نویرت: له‌وبڕوایه‌دام گفتوگۆكان به‌رده‌وام ده‌بن، گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له به‌غدا و هه‌روه‌ها دۆسته‌كانیشتمان له باكور ده‌بێت، وه‌ك ده‌زانن ئێمه گفتوگۆیه‌كی زۆرمان ده‌بێت، په‌یوه‌ندیی پته‌ومان له‌گه‌ڵ هه‌ردولا هه‌یه، حكومه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانیش نیگه‌رانن له كاتی سازكردنی ریفراندۆم كه نامانه‌وێت ببێته‌هۆی پارچه‌كردنی عیراق، وای ده‌بینین كه كاری سه‌ره‌كی كاركردنه له‌سه‌ر داعش و شكستهێنانه به داعش تا جارێكی تر نه‌گه‌رێنه‌وه ده‌سه‌ڵات و دوباره خه‌ڵكی عیراق تیرۆر بكه‌ن، ده‌خوازین كه چاو له‌سه‌ر داعش بێت، ئه‌مه نیگه‌رانییه‌كانی ئێمه‌یه و زۆریش نائومێدین.
پرسیار: ئایا هه‌ست ناترسن له‌وه‌ی له‌مه‌دا لایه‌نگری به‌غدا ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش هانی ئاشتبونه‌وه نادات له‌گه‌ڵ به‌غدا؟
نویرت: ئێمه ئه‌مه به لایه‌نگریكردنی به‌غدا نازانین، ئێمه پشتیوانی له عیراقێكی یه‌كگرتوی دیموكرات ده‌كه‌ین، باشه؟
پرسیار: به‌ڵام ئێوه دژی ریفراندۆمن، ئایا ئه‌مه لایه‌نگریكردنی هه‌ڵوێستی به‌غدا نییه؟
نویرت: ئێمه پشتیوانی عیراقێكی یه‌كگرتوی دیموكرات ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك چاوی له‌سه‌ر داعش بێت، ئه‌ویش شكستهێنانه به داعش.
پرسیار: ئه‌ی سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئێران بۆ راگرتنی گه‌شتی ئاسمانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئایا ئێوه ئیدانه‌ی ئه‌و كاره ده‌كه‌ن؟
نویرت: من ئاگام له‌وه نییه، ببوره هیچم نییه له‌سه‌ر ئه‌وه پێت بڵێم.
پرسیار: ئێوه وتتان دیالۆگێكی بنیادنه‌رتان ده‌وێت، ئه‌ی سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان چی ده‌ڵێن كه هه‌ڕه‌شه‌ی داخستین سنور و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كرد كه هه‌ر بۆرییه‌كان بگرێته‌وه ئیتر كاره‌كه ته‌واو ده‌بێت و ئه‌وان برسی ده‌بن، ئایا ئه‌مه دیالۆگێكی بنیادنه‌ره؟
نویرت: به‌دڵنیایی ئه‌مه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه، به‌ڵام هیچ له‌سه‌ر ئه‌وه ناڵێم كه ئه‌و ده‌یه‌وێت بیڵێت.
پرسیار: ئه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راتان چییه؟
نویرت: هێرشی سه‌ربازی له‌لایه‌ن كێیه‌وه؟
رۆژنامه‌نوس: له‌لایه‌ن توركیا و ئێران و عیراق
نویرت: ته‌ماشاكه‌ن ئێمه ئاسایش و ئارامیمان بۆ خه‌ڵكی عیراق ده‌وێت، ئێمه نیگه‌رانییه‌كی زۆرمان له‌و ریفراندۆمه هه‌بوو، زۆریش قسه‌مان له‌سه‌ر كرد، ریفراندۆمه‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی له ده‌ستور و یاسای عیراقدا نییه، با لێره ئه‌م بابه‌ته به‌جێ بهێڵین، باشه؟
پرسیار: به‌ڵام ئه‌مه هێرشی سه‌ربازییه، ئێوه به توندنی دژی نین؟
نویرت: ئێمه دژی توندوتیژین له هه‌ر لایه‌نێكه‌وه بێت، ئایا ئه‌مه رونه، ئێمه دژی هه‌ر جۆره توندوتیژیه‌كین، ئێمه ده‌مانه‌وێت چاومان له‌سه‌ر داعش بێت.
ر.ع
AM:11:25:27/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 7889
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت