وێنه‌یه‌كی خێرخوازی سێ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا كۆده‌كاته‌وه
کلنتۆن و بوش و ئۆباما
وێستگه نیوزـ
له وێنه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشدا سێ سه‌رۆكی پێشوی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتن، ئه‌مه‌ش دوای جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات به ده‌گمه‌ن روو ده‌دات.
له وێنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له بیل كلنتۆن و جۆرج بوشی كوڕ و باراك ئۆباما پاڵه‌وانێتی جامی سه‌رۆكه‌كانیان بۆ یاریی گۆڵف له ولایه‌تی نیوجێرسی ئه‌مریكا كرده‌وه و هه‌رسێكیان وێنه‌یه‌كیان گرت.
پاڵه‌وانێتیی جامی سه‌رۆكه‌كان بۆ یاریی گۆڵف دوو ساڵ جارێك له‌نێوان دوو تیپ ساز ده‌كرێت یه‌كێكیان نوێنه‌رایه‌تیی سه‌رجه‌م ئه‌مریكا ئه‌مریكا ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌ش نوێنه‌ری سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانه.
پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له‌ژێر ناوی "جامی گۆڵف بۆ ئازادی نیشتمانی" به چاودێریی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتیی جامی سه‌رۆكه‌كان بۆ یاریی گۆڵف له ساڵی 1994 و له شاری گرینفیل-ی ولایه‌تی فێرجینا به سه‌رۆكایه‌تیی هال ئیرۆن ساز كرا، پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی هیچ خه‌ڵاتێكی بۆ دیاری نه‌كراوه و قازانجی فرۆشتنی تكته‌كه‌ی به‌پێی پێشنیازی یاریزانه‌كان به‌سه‌ر دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
ر.ع
PM:09:44:01/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6777
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت