كاتی سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ هه‌رێم ئاشكراكرا
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، كاتژمێر چوار، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بگاته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی وت: "
جه‌میس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا كاتژمێر چواری ئێواره ده‌گاته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێده‌كرێت".
وتیشی: "وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بارزانی كۆده‌بێته‌وه، كه تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو هه‌رێم و شه‌ڕی داعش و قۆناغی دوای داعش بكرێت".
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، جەیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، بڕیاریشه ماتیس سه‌ردانی هه‌ولێریش بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ عیراق كتوپڕ بووه و پێشتر رانه‌گه‌یه‌ندراوه، بڕیاریشه له سه‌ردانه‌كه‌دیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق كۆببێته‌وه و سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكات و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆ ببێته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017 ماتیس له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵای دووه‌م، پادشای ئوردن كۆبووه‌وه و باسیان له هاوكاریی سه‌ربازی و به‌رگری و دۆخی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێشهاته‌كانی عیراق كرد.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ عیراق دوای ئه‌وه دێت كه چه‌ند رۆژێكه پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێكردووه و به‌نیازه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عیراق تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داعش بكات.
دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌ی وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپدا، بۆیه‌كه‌مجار جه‌یمس ماتیس له 20ی شوباتی 2017 سه‌ردانی عیراقی كرد و ئه‌مه‌ش دووه‌مجاره ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌تی ئه‌مریكا بێته‌وه به‌غدا.
PM:12:15:22/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 6171
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت