هۆڵه‌ندا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر داعش راده‌گرێت

‌هۆڵه‌ندا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر داعش راده‌گرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا بڕیاریدا كۆتایی به‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی دژی داعش له‌ سوریاو عیراق بهێنێت، به‌ڵام له‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا ئاشكرای كرد كه‌ له‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ی‌ كانوونی دووه‌می 2019، كۆتایی به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئاسمانییه‌كانی دژی مۆڵگه‌كانی داعش له‌ عیراق و سوریا ده‌هێنێت و سه‌رجه‌م فڕۆكه‌ ئێف 16كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌ندا.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ هاوكارییه‌كانیان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عیراق به‌رده‌وام ده‌بن.

وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "به‌ چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی، به‌شداریمان له‌ ده‌یان ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی دژی چه‌كدارانی داعش له‌ عیراق و سوریا كردووه‌، به‌ڵام ئێستا ناچارین كۆتایی به‌و ئه‌ركه‌ بێنن، چونكه‌ وه‌ك ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، هێزی ئاسمانی هۆڵه‌ندا له‌ شوێنێكی دیكه‌ پێویسته‌".

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، بێیلیڤلد-سخاوتن، وه‌زیری به‌رگری هۆڵه‌ندا ئاشكرای كردووه‌، شه‌ڕی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌ و سه‌قامگیریی عیراق هێشتا ناسكه‌ و پێویستی به‌ هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌.

هۆڵه‌ندا یه‌كێكه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ندام له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و نزیكه‌ی چوار ساڵه‌ له‌ رێگه‌ی چوار فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری ئێف 16ه‌وه‌ بنكه‌ و مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كات.

هــ. ر


PM:12:40:02/01/2019


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو