لێكۆڵینه‌وه له پیاوێك ده‌كرێت كه له له‌دایكبوونی زیاتر له 100 منداڵدا به‌شداربووه
وێستگه نیوز-
پۆلیسی هۆڵه‌ندا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌كات كه له زیاتر له 11 كلینیك "تۆ‌و" سپێرمه‌كانی بۆ پیتاندنی منداڵ به‌خشیوه و به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 100 منداڵ له‌دایكبوون.
به‌گوێره‌ی یاسای هۆڵه‌ندی پیاوان ده‌توانن سپێرمه‌كانیان ببه‌خشن به‌و مه‌رجه‌ی نه‌بنه باوكی زیاتر له 25 منداڵ، ئه‌م رێوشوێنه‌ش ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی په‌یوه‌ندی نێوان خوشك و براكانه له ئاینده‌دا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی سپێرمه‌كانیان ده‌به‌خشن پێویسته په‌یماننامه‌یه‌ك ئیمزا بكه‌ن و تیایدا به‌ڵێن بده‌ن كه سپێرمه‌كانیان له كلینكی جیاواز نه‌به‌خشن، به‌ڵام له زۆر ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته ئه‌و رێوشوێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هۆڵه‌ندا رایانگه‌یاند كه پیاوێكی تریان ده‌ستنیشان كردوه كه سپێرمه‌كانی له زیاتر له كلینیكێكی پیتاندنی ده‌ستكرد به‌خشیوه.
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ژنانی هۆڵه‌ندی داوای له كلینیكه‌كان كرد ده‌ستبه‌جێ به‌كارهێنانی سپێرمه‌كانی ئه‌و دوو پیاوه رابگرن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر بخاته‌ڕوو.
كۆمه‌ڵه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دوای ئاشكرابوونی بوونی جیناتی بۆماوه‌یی له ژماره‌یه‌ك منداڵدا كه له هه‌ندێك كلینیك پیتاندنیان بۆ كراوه، دوو پیاوه‌كه ده‌ستنیشان كراون.
له ئایاری رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆڵه‌ندا تۆمه‌تی به‌كارهێنانی سپێرمه تایبه‌ته‌كانیان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كلینیكێكی تایبه‌تی منداڵی بلووری كرد له پیتاندنی 60 منداڵدا له بری ئه‌و سپێرمانه‌ی له خۆبه‌خشه‌كان وه‌رگیراون.
له كاتێكی پێشتری ئه‌مساڵدا 23 دایك و باوك داوایان كرد پشكنینی ترشی ناوكی "DNA" بۆ منداڵه‌كانیان بكرێت بۆ دڵنیابوونه‌وه له راست و دروستی ئه‌و پیتاندنه ده‌ستكرده‌ی بۆیان كراوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:02:06:26/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 9360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت