لە هۆڵەندا رووداوێکی تەقەکردن کوژرا و و برینداری لێکەوتەوە
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
لە ناو وێستگەیەکی تراموای لە شاری ئوتریخت لە هۆڵەندا لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلەکراوە و کەسێک کوژراوە و ژمارەیەکیش برینداربوون.
پۆلیسی شارەکەرایگەیاندووە، پێدەچێت رووداوەکە "تیرۆرستیبێت".
پۆلیس راشیگەیاندووە، چەندین تیمی ئەمنی و تەندروستی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکەن.
هاوكات به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه كه‌سێك كوژراوه و ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن.
هاوکات مارک رووتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا وتوویەتی چاودێری دۆخەکە دەکەن و تا ئێستا ووردەکاری رووداوەکە دیارنیە.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه: پێده‌چێت زیاتر له چه‌كدارێك هه‌بێت.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه، هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌و شاره داخراوه و پۆلیسیش چوارده‌وری مزگه‌وته‌كانی گرتووه له‌ترسی ئه‌وه‌ی هێرشیان نه‌كرێته سه‌ر.
هــ. ر
PM:02:40:18/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت