به‌شیر حه‌داد: مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2019 جێگیركراوە

‌بەشیر خه‌لیل حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆكی پەرلەمانی عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
بەشیر خه‌لیل حەداد، جێگری دووه‌می سەرۆكی پەرلەمانی عیراق دەربارەی پرۆژە بودجەی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژە بودجەی ساڵی 2019 لە نێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و عیراق بەردەوامە و مووچه‌ی فه‌رمانیه‌ران له‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌دا جێگیر ده‌كرێت.


به‌شیر حه‌داد، بۆ میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان وتیشی: "كاری لە پێشینەی ئێمە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە كە مانگانە دابین بكرێت ئەوەش رێككەوتنی لەسەر كراوە و لە یاسای بودجە جێگیركراوە".

روونیشی كرده‌وه‌، "ده‌كرێ شایسته‌ داراییه‌كانی وه‌ك مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری شه‌هیدان، له‌ ده‌قه‌ یاساییه‌كان زیاد بكرێت".

جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: له‌و سیناریۆیانه‌ی بۆ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دانراوه‌، كامه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت، ئه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هێشتا هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم و راده‌ستكردنی به‌ناوه‌ند رێكنه‌كه‌وتوون و نازانرێت چاره‌نووسی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم به‌ كوێ ده‌گات، به‌وپێیه‌ی هێشتا پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2019، له‌ په‌رله‌مان گفتوگۆی چڕی له‌سه‌ر نه‌كراوه‌.

هــ. ر


PM:04:11:30/12/2018


ئه‌م بابه‌ته 30660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو