به‌شیر حه‌داد: به‌غدا لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان پێكهێناوه‌

‌به‌شیر حه‌داد

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ هێزێك نابێت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا له‌ناو عیراقدا دروست بكرێت، ئاماژە بەوەش دەكات، به‌غدا لیژنه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان پێكهێناوه‌.


جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق لە دیدارێكیدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان داواش له‌ هێزه‌ چه‌كداره‌ بیانییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، كێشه‌ بۆ هه‌ولێر و به‌غدا دروست نه‌كه‌ن و ره‌چاوی دۆخی ناوچه‌كه‌ بكه‌ن، چونكه‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی شه‌ڕ و ناخۆشی دیكه‌ ناگرن.

لە بەشێكی دیكەی ئەو دیدارەدا به‌شیر حه‌داد رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌یه‌ك‌ له‌ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌ چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێكهێنراوه‌ و چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌شی ئه‌نجامداوه‌، چاوه‌ڕان ده‌كرێت له‌ ئایینده‌یه‌كی نزیك كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، به‌غدا به‌ ته‌نیا ناتوانێت كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ چاره‌سه‌ر بكات، سه‌قامگیری ناوچه‌ كوردستانییه‌كان پێویستی به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عیراقه.

هــ. ر


AM:10:25:04/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 1776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو