نووسینگه‌ی به‌شیر حه‌داد روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

‌بەشیر حەداد

وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە كە دەنگی بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان دابێت.


لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "لە دوای دەنگ دانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەکان، لە هەندێک پەیج و ماڵپەڕ وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە دکتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگی بەو پرۆژەیاسایە داوە و ئەوەشیان لەسەر بنەمای ئەو ڤیدیۆیە داناوە کە لە کۆتاییدا دکتۆر بەشیر حەداد دەست بەرز دەکاتەوە".

نووسینگەی راگەیاندنی بەشیر حەداد دەڵێت: "لێرەوە رای دەگەیەنین کە بابەتی دەست بەرزکردنەوەی دکتۆر بەشیر حەداد بۆ مەسەلەی دواخستنی خشتەی قەزاکان بووە، نەک بۆ بابەتی پرۆژە یاساکە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە یەکێک لەسەرۆک فراکسیۆنەکان داوای لە دکتۆر بەشیر کرد کە ئایا ئەویش لەگەڵ ئەوەیە خشتە دوا بخرێت یان نا".

ده‌شڵێت: "هیوادارین میدیاکاران لە کاتی دانانی هەر هەواڵ و بابەتێک وردتر بەدواداچوون بکەن، تا خۆیان تووشی هەڵە نەبن و ناو و ناوبانگی کەسانی دیکەش نەزڕێنن".


AM:10:10:26/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو