پێنج بڕیار لە بەرژەوەندی کەمئەندامان دەرچوو
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی کەمئەندامان و وەزیری کار بە وەکالەت..
وێستگە نیوز-
لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان رایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی گفتوگۆیانکردووە و رێککەوتوون بۆ دەرکردنی پێنج بڕیار لەبەرژەوەندی کەمئەندامان.
سامان حسێن، لێپرسراوی یەکێتی کەمئەندامانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر رایگەیاند، "ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کرد لەبارەی داواکاریی کەمئەندامانەوە".
ناوبراو وتی: "وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتیی پێنج بڕیاری دەرکردووە کە لە بەرژەوەندی کەمئەنداماندایە".
سامان حسێن وتی: "یەکێک لە بڕیارەکان ئەوەیە هەر کەمئەندامێک فەرمانبەر بێت دەبێت رێژەی کەمئەندامییەکەی لە لەسەدا پەنجاوپێنج زیاتربێت بۆ ئەوەی مووچەی کەمئەندامیی بدرێتێ، نەک لەسەدا حەوفتا".
ناوبراو روونیکردەوە: "بەزووترین کات لەماوەی دوو مانگدا کۆی ئەو کەمئەندامانەی کە تانەیان داوە لە بڕیاری لیژنەکان دەدرێنەوە بە لیژنەکان بۆ پشکنین".
وتیشی: "یەکێکی تر لە بڕیارەکان ئەوەیە "هەموو ئەو کەمئەندامانەی کە رێژەی کەمئەندامییان لەسەدا چل کەمترە نەدرێنەوە بە لیژنەکان، هاوکات ناوی ئەو کەمئەندامانەی کە زیاتر لە حەوت ساڵە چاوەڕێن، دەکرێت بە نوسراو و دەخرێنە شوێنی ئەوانەی کە دوردەخرێنەوە یان لەدەرەوەی وڵاتن".
لێپرسراوی یکێتی کەمئەندامانی کوردستان وتیشی "لە ساڵی نوێوە وەزارەتی کار و وەزارەتی تەرندروسی پشتیوانی جێبەجێکردنی یاسای تایبەت بە کەمئەندامان دەکەن".
لای خۆیه‌وه عومه‌ر كه‌ریم، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیاندا له‌گه‌ڵ د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت، چه‌ند بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌مئه‌ندامان ده‌ركرا.
وتیشی: "هه‌موو ئه‌وانه‌ی مانگی رابردوو مووچه‌یان راگیراوه بڕیاردرا مووچه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و داواش له‌وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرا كه هه‌وڵی ئه‌وه‌مان بۆ بدات ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌مان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا نه‌دراوه پێمان".
ئه‌م مانگه له‌كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌نپێداویستی تایبه‌تدا مووچه‌ی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌مئه‌ندام راگیرا و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایی ئه‌و توێژه‌ی لێكه‌وته‌وه.
PM:02:12:24/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 3692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت