كه‌مئه‌ندامان له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چادریان هەڵدا
هەڵدانی چادری کەمئەندامان لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران
وێستگه نیوز ـ
سكرتێری كه‌مئه‌ندامانی كوردستان رایگه‌یاند، دژی پشگوێخستنی داواكارییه‌كانیان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، خۆی و زیاتر له 100 كه‌مئه‌ندام له هه‌ولێرن و له به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چادر هه‌ڵده‌ده‌ین.
سامان حسێن، سكرتێری یه‌كێتی كه‌مئه‌ندامانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019، خۆی و زیاتر له 100 كه‌مئه‌ندام له شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه گه‌یشتوونه‌ته هه‌ولێری پایته‌خت.
راشیگه‌یاند: "ده‌چینه به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم چادر هه‌ڵده‌ده‌ین و ناڕۆین تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت".
له باره‌ی داواكارییه‌كانیانه‌وه سامان حسێن وتی: "دابه‌زاندنی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و نووسراوه‌ی كه پێشتر د. رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نارد له باره‌ی داواكارییه‌كانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه".
ئه‌وه‌شی وت: "دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی ده‌درێنه‌وه به لیژنه، كه ئێستا مووچه‌كانیان راگیراوه تا كاری لیژنه‌كان ته‌واو ده‌بێت".
هــ. ر
AM:11:31:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1700
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت