توركیا.. به‌هۆی ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێك له رێڕه‌وی خۆی چوار كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
دیمەنێک لە رووداوەکە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ده‌رچوونی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خێرا له توركیا له رێڕه‌وی خۆی و خۆكێشانی به پردێكدا چوار كوژراو و 43 برینداری لێكه‌وته‌وه.
به‌پێی میدیاكانی توركیا رووداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك خۆی كێشاوه به پردی په‌ڕینه‌وه‌ی یه‌كێك له وێستگه‌كانی، پاش ئه‌وه‌ی له رێڕه‌وی خۆی ده‌رچووه.
ئه‌وه‌شیان وتووه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له ئه‌نقه‌ره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی قونیه له‌رێگادابووه و به‌پێی میدیاكانیش تائێستا هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه نه‌زانراوه.
به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه به‌شێك له پرده‌كه به‌سه‌ر دوو فارگۆنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌دا كه‌وتووه و دوو فارگۆنی تریشی وه‌رگه‌ڕاون و له ئاكامدا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 43ی تریش برینداربوون.
هــ. ر
AM:09:18:13/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت