به‌رنامه‌ی پێدانی کارەبای موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان گۆڕانکاری تێدا کرا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كاندا كرد و كاته‌كانی كاركردنی كه‌مكردنه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌رنامه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی له ناو شاری سلێمانی گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه نوێیه‌كه‌دا "موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان به‌یانیان له كاتژمێر 7ی به‌یانی بۆ 8ی به‌یانی كارده‌كه‌ن و نیوكاتژمێر كه‌م ده‌بێته‌وه و پێویسته خاوه‌ن موه‌لیده له‌و واده‌یه كار بكات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "پاشنیوه‌ڕوان موه‌لیده‌كان له كاتژمێر 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و كار ده‌كه‌ن".
كاره‌بای سلێمانی جه‌ختیشی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌مڕۆ 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، داوا له خاوه‌ن موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ین كه پابه‌ندی به‌رنامه‌كه بن".
PM:01:53:11/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت