پۆلیس: كه‌سێك به تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره له خه‌ڵك ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی به تۆمه‌تی به‌زۆر سه‌ندنی پاره له خه‌ڵك راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه "پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له لایه‌ن هاوڵاتیان و به سود وه‌رگرتن له كامێرای چاودێری، هێزه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر (مكافحه) كه‌سێكیان ده‌ستگیر كرد كه به زۆر پاره‌ی له خاوه‌ن ماركێته‌كان سه‌ندووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كراوه".
پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ڵێت: "پاش ده‌ستگیركردنی به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 452 له یاسایی سزادانی عیراقی تۆمه‌تباره‌كه به‌ند كرا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیدا تۆمه‌تباره‌كه دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه".
PM:11:34:10/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 6904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت