له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عیراقدا دەنگ لەسەر کابینەکەی عادل عه‌بدولمه‌هدی نادرێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باسی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناكرێت.
سه‌لیم شوشكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له ئێستادا زه‌نگی چوونه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران لێدراوه و په‌رله‌مانتاران ده‌چنه ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه.
وتیشی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناكرێت، كه هه‌شت وه‌زاره‌تی ماوه پڕ بكرێته‌وه، بۆیه چه‌ند بابه‌تێكی گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، حكومه‌ت، كۆمار) كۆبوونه‌وه، به‌ڵام دیاره نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، بۆیه ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی له به‌رنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا نییه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كان و بایكۆتكردنی چه‌ند فراكسیۆنێكه‌وه دانیشتنه‌كه هه‌ڵگیرا بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه.
PM:12:43:06/12/2018
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت