ئاسایشی کەلار رێگریی لە گردبوونەوەیه‌كی تەڤگەری ئازادیی كرد
وێستگه نیوز ـ
بڕیاربوو ئەندامان و چالاکانی تەڤگەری ئازادی لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە رێگریان لێ‌کرا و بڵاوەیان پێکراوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی تەڤگەری ئازادی کە وێنەیەکیبۆ وێستگە نیوز نێردراوە، تیایدا هاتووە: "بڕیاربوو لە دژی داخستنی بارەگانمان و بەندکردنی چوار ئەنداممان لەناو بارەگا، کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2018، لەبەردەم بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوەیەک بەڕێوەبچێت، بەڵام هێزێکی زۆری ئاسایش پەلاماری چالاکوانانیاندا و رێگانادەن چالاکییەکە ئەنجام بدەن".
ئه‌وه‌ش هاتووە: "هێزەکانی ئاسایش له سێ ئەندامی تەڤگەری ئازادیی-یان داوە و هەرسێ ئەندامەکە ره‌وانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراون لە کەلار".
ئه‌وه‌شی وتووه: "ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی سورن لەسەر بەڕێوەچوونی چالاکییەکە و هێزەکانی ئاسایش لەو دوروبەرە بڵاوەیان پێکراوە و رێگریی دەکەن".
داخستنی باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی، دوای ده‌رچوونی نووسراوێكی قوباد تاڵه‌بانی دێت كه بڕیاریداوه باره‌گای ئه‌و حزبانه دابخرێن كه مۆڵه‌تیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رنه‌گرتووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا تا ئێستا هێزه‌كانی ئاسایش ژماره‌یه‌ك باره‌گای ئه‌و حزبه‌یان داخستووه.
هــ. ر
AM:09:46:29/11/2018
ئه‌م بابه‌ته 1388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت